Sarmand Hameed
27 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2021
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح پەیامێکی هاوخەمی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-هوه پێگەیشت بەهۆی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا کە بەهۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، کە لە پەیامەکەدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەناوی خۆی و گەلی تورکیاوە سەرەخۆشی لە سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح و گەلی عێراق کردووە بۆ ئەو رووداوە جەرگبڕە.
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا داوای لێخۆشبوونی لە خودا بۆ ئەو کەسانە کردووە کە لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوه و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارانی کارەساتەکە خواستووە.
شەوی شەممەی رابردوو، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە تایبەت کراوە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە و بەھۆیەوە تا ئێستا ٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٠ی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکەش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە تاوتوێکردنی رووداوەکە سازکرد و لە کۆبوونەوەکەدا کار و ئەرکی ھەریەک لە وەزیری تەندروستیی، پارێزگاری بەغدا و بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتیی تەندروستیی رەسافە، ھەڵپەسێردرا و رەوانەی لێکۆڵینەوە کران و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی پێکهێنرا.