Sarmand Hameed
27 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند، سەقامگیری وڵاتەکەی رەنگدانەوەی دەبێت بۆسەر داروسێکانی و ناوچەکە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد حەلبوسی پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرا لەگەڵ دوا پێشهاتە ناوچهیی و نێودەوڵەتییەکان.
هەر لە میانی دیدارەکە، محەمەد حەلبوسی ئاماژەی بەوەکردووە کە عێراق سیاسەتی کرانەوە پەیڕەو دەکات لەگەڵ بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ چواردەورە ناوچهیی و نێودەوڵەتییەکان و هەوڵ دەدات رۆڵێکی ئەرێنی هەبێت بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لەرێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکوومەت ئەکات لەو بوارەدا.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیری عێراق رەنگدانەوەی دەبێت بۆ سەر داروسێکانی و ناوچەکە.
لە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف جەختی کردەوە لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ هاریکاری لەگەڵ عێراق لە سەرجەم بوارەکان و هەوڵەکان لە پێناو عێراقێکی سەقامگیر و سڵاو و سەرەخۆشی سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای وڵاتەکەی، محەمەد باقر قالیباف بە حەلبوسی گەیاند لەبەرامبەر کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا.
لە بەرامبەردا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی لەرێی محەمەد جەاد زەریف سڵاوی بۆ روحانی و قالیباف ناردووە و هیوای سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی ئێران خواستووە.