سەرکۆمار ئەردۆغان: "کاری لە پێشینەمان هەرچی زووە گەڕانەوەیە بۆ ئاگربەستەکەی غەززە"
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "هەوڵەکانمان بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی سووریا، بەهێزکردنی دامودەزگاکان و هەروەها یەکپارچەیی خاکەکەی چڕتر کردووەتەوە".

Roma
هەولێر - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ ئامانجی قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ئیتاڵیا بۆ گەیاندنی بە ٤٠ ملیار دۆلار.
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا میلۆنی قسەی بۆ ڕاگەیاندنەکان کرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە پەیوەندی بازرگانی نێوان دوو وڵات کرد و لەم بارەیەوە گوتی: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان (لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی میلۆنی) بریارماندا کە قەبارەی بازرگانی نێوان دوو وڵات بگەیەنینە ٤٠ ملیار دۆلار".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "لەگەڵ ئیتاڵیا بە هاوبەشی نوێ و پرۆژەی نوێ بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی هاریکارییمان کە لە بواری پیشەسازی بەرگرییدا پێشوەچوونی گرنگی بەخۆيەوە بینیوە".
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆخی غەززە کرد و لەم بارەیەوە گوتی: "کاری لە پێشینەمان هەرچی زووە گەڕانەوەیە بۆ ئاگربەستەکەی غەززە کە دوو مانگە ڕێگە نادرێت هاوکاری مرۆییش بچێتە ناویەوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها باسی لە دۆخی لیبیا کرد و گوتی: "درێژە دەدەین بە هاوکارییەکانمان (لەگەڵ ئیتاڵیا) بۆ چارەسەرێکی درێژخایەن، سەقامگیر و دابینکردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ لیبیا".
بەشێکی دیکەی گوتارەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان تایبەت بوو بە سووریا و لەم بارەیەوە سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "هەوڵەکانمان بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی سووریا، بەهێزکردنی دامودەزگاکان و هەروەها یەکپارچەیی خاکەکەی چڕتر کردووەتەوە".
لە کۆتاییدا سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "پێموایە ئیتاڵیا کە هەر لە سەرەتاوە پشتیوانی لە ئەندامێتیمان دەکات لە یەکێتیی ئەورووپا، بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم هەڵوێستەی".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن