توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "غەززەش هاوشێوەی قودسی ڕۆژهەڵات و کەناری ڕۆژئاوا هی گەلی فەڵەستینە"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە ببیندرێت بە ڕشتنی خوێنی زیاتر، کوشتنی منداڵان، برسی و تونی ڕاگرتن و ڕێگریی لە گەیشتنی دەرمان، بە هیچ شوێنک ناگەن".

Özcan Yıldırım  | 28.04.2025 - نوێکردنەوە : 29.04.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "غەززەش هاوشێوەی قودسی ڕۆژهەڵات و کەناری ڕۆژئاوا هی گەلی فەڵەستینە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "غەززەش هاوشێوەی قودسی ڕۆژهەڵات و کەناری ڕۆژئاوا هی گەلی فەڵەستینە".

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرکۆماریی لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤەوە ڕوونکردنەوەی دا.

لەسەرەتای گوتەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆخی فەڵەستین کرد و گوتی: "غەززەش هاوشێوەی قودسی ڕۆژهەڵات و کەناری ڕۆژئاوا هی گەلی فەڵەستینە. غەززەییەکان پەنا بە خوا هەر لەو شوێنەی کە لێی لەدایکبوون بۆ هەتاهەتایە دەمێننەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە ببیندرێت بە ڕشتنی خوێنی زیاتر، کوشتنی منداڵان، برسی و تونی ڕاگرتن و ڕێگریی لە گەیشتنی دەرمان، بە هیچ شوێنک ناگەن".

ڕاشیگەیاند: "ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ئێمە لەلایەن ئەو کەسانەی کە هەتا دوێنی بەرگریی گەلی فەڵەستینیان بە 'تیرۆر' ناو دەبرد، هیچ بایەخێکی نییە. خەباتی بەشکۆی فەڵەستینییەکان بە تایبەتی خەڵکی ستەملێکراوی غەززە زۆر لەوە پاکترن کە ببنە ئامرازێک بۆ تاوانبارکردنیان بە گەندەڵی".

لەبارەی گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "هیوادارین گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان هەتا زیاتر تەشەنەی نەکردووە، کۆتاییان پێ بێت".

سەرکۆماری تورکیا هەروەها بە هۆی تەقینەوەکەی شاری بەندەرعەباس بە ناوی گەل و حکوومەتی تورکیا سەرەخۆشی لە ئێرانییەکان کرد.

بەشێکی دیکەی گوتارەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ پرسی بوومەلەرزە لە ئیستانبوڵ تەرخان کرا و لەم بارەیەوە ڕەخنەی لە هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی گرت و گوتی: "هەموومان بینیمان ئەو پروژه‌یەی کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بە خەرجی زۆر ڕێکڵامیان بۆ کردبوو، لە ڕۆژی پێویستی هاووڵاتیاندا بەکەڵک نەهات. سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆن کەبەردەوام لەبارەی هەوڵەکانی ئێمە لەبارەی بوومەلەرزەوە قسە دەکات، دوای پێنج ڕۆژ بە بیری هاتەوە ڕێگەی ئیستانبوڵ بگرێتە بەر".

سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "ئیستانبوڵ توانای پەراوێزخستن، گرنگی پێنەدان و بێ هیوایی بە تایبەتی لە بوارەکانی وەچەرخانی شارسازی نییە. پێویستە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سرووشتییەکان بە تایبەتی بوومەلەرزە، لە مشتومڕە سیاسییەکان دوور بخەینەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "ئەرکی ئێمە ئەوەیە بەرلەوەی بوومەلەرزە لە دەرگامان بدات، شارەکان بۆ ئەو دۆخە ئامادە بکەین. بۆ ئەم ئەرکە پێویستە دەست لەناودەستی یەکتر بنێین و بەیەکەوە بجولێینەوە. ئەمڕۆ ئێمە دەستی هاوکاریی بۆ هەموو لایەک درێژ دەکەین. با هەموومان شانی وەبەر بدەین و شارەکانمان بۆ بوومەلەرزە ئامادە بکەین".

لە کۆتاییدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی نیسان، هەزار و ٣٨١ خاوەن پێداویستی تایبەت وەک مامۆستا دادەمەزرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın