توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری ناتۆ مارک ڕۆتە ئەنجام دا

لە پەیوەندییەکەدا سکرتێری گشتی ناتۆ مارک ڕۆتە لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی قۆناغی ئاشتی لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان گفتوگۆی کرد.

Orhan Onur Gemici  | 20.08.2025 - نوێکردنەوە : 20.08.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سکرتێری ناتۆ مارک ڕۆتە ئەنجام دا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی پەیمانی ناتۆ مارک ڕۆتە گفتوگۆی کرد.

بە پێی هەواڵێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، مارک ڕۆتە لە کاتی گەڕانەوەی لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی ئەورووپا کە لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان ئەنجام دا.

لە پەیوەندییەکەدا سکرتێری گشتی ناتۆ مارک ڕۆتە لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی قۆناغی ئاشتی لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان گفتوگۆی کرد.

سەرکۆمار ئەردۆغان و مارک ڕۆتە، کۆک بوون لەسەر ئەوەی، تورکیا وەک یەکێک لە گرنگترین وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ یارمەتیدەری ئاشتی و هەروەها لە نزیکەوە هەماهەنگیکاری قۆناغەکە بێت.

ئەردۆغان و ڕۆتە هەروەها لەبارەی ڕێکار و ڕێوشوێنەکانی گەرەنتی ئاسایشیش ئاڵوگۆڕی بیڕوڕایان کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın