Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای کۆتاییهاتنی لووتکەی G-20 لە ئەرجەنتین و ئەنجامدانی دوو سەردان بۆ هەریەک لە پاراگوای و ڤێنیزوێلا، بەفڕۆکەی تایبەتیی "TC-TRK" کاتژمێر ١٤:٤٠ گەیشتەوە ئەنقەرە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد و رایگەیاند:
"بەردەوام دەبین لەوەی لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ناوچەی کاریبی پەیوەندییە دووقۆڵیی و فرە لایەنەکانمان پەرەپێبدەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییهكانماندا (له لووتكه‌ی G-20) زۆر باس له مه‌سه‌له‌ی جه‌مال خاشقجی كرا".
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانیی ئیستانبوڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "له‌باره‌ی ئیستانبوڵه‌وه كه‌مێك پشوو درێژ ده‌بین. بڕیاری كۆتاییمان كاتێك ده‌ده‌ین كه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریمان هه‌ڵسه‌نگاند".
سەرکۆماری تورکیا هەروەها رایگەیاند "لەم قۆناغەدا پێکەوە بوونمان لەگەڵ بەڕێز باخچەلی ئێجگار پێویستە، بەدڵنیایییەوە پێویستە کۆببینەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ئاك پارتی و مه‌هه‌په بۆ گه‌یشتن بە هاوپه‌یمانیی له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كان گوتی: "كاك سادیر و كاك مه‌همه‌ت كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌وان كه كاره‌كانیان ئاماده‌كرد ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه و دواتر ئێمه‌ش وه‌ك دوو سه‌رۆك (سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وله‌ت باخچه‌لی) بێ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ هیچ كێشه‌یه‌ك بڕه‌خسێندرێت بڕیاره‌كه‌مان، رێكکهوتهكه و هه‌موو شتێك راده‌گه‌ینین".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی پلانی چالاکییەکانی ١٠٠ رۆژی دووەم دوا و رایگەیاند "ئەم کارانە جێگری سەرۆک، بەڕێز فوئاد سەرپەرشتییان دەکات و کە کارەکان تەواوبوو، رایدەگەیەنین. ئینشائەڵڵا پرۆگرامی چالاکییەکانی ١٠٠ رۆژی دووەم بە سەرجەم گەلەکەمان رادەگەیەنین".