توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئیستانبوڵ ئەو شارەیە کە لە سێ کیشوەردا ناوی لە گوتارەکاندا دەخوێندرێتەوە"

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بە باوەڕ و زمان و نەریت و نیگار و گەنجینەی زانستی و کولتورییمان بەهای زۆرمان بە مرۆڤایەتی بەخشیوە. سەرکەوتووبووین لە ڕەنگدانەوە و گواستنەوە و دەربڕینی ئەو توخمانەی ڕەگی ڕۆحمان پێکدەهێنن لە هونەر و بەرهەمەکانماندا".

Kaan Bozdoğan  | 12.09.2025 - نوێکردنەوە : 13.09.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئیستانبوڵ ئەو شارەیە کە لە سێ کیشوەردا ناوی لە گوتارەکاندا دەخوێندرێتەوە"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بە باوەڕ و زمان و نەریت و نیگار و گەنجینەی زانستی و کولتورییمان بەهای زۆرمان بە مرۆڤایەتی بەخشیوە. سەرکەوتووبووین لە ڕەنگدانەوە و گواستنەوە و دەربڕینی ئەو توخمانەی ڕەگی ڕۆحمان پێکدەهێنن لە هونەر و بەرهەمەکانماندا".

لە میانی بەشداری کردنی لە "بەرنامەی پێنج نیگارکێش و شارێک، ئیستانبوڵی ئازیزم"دا کە لە کۆشکی کۆنگرە و پێشانگای لوتفی کردار سازکرا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە شاری ئیستانبوڵ کرد و، ڕایگەیاند: "ئەم شارە، ئەو شارەیە کە لە سێ کیشوەردا ناوی لە گوتارەکاندا دەخوێندرێتەوە. ئەم شارە، ئەو شارەیە کە میوانداری ئەمانەتە پیرۆزەکان دەکات. ئیستانبوڵ لەگەڵ ٨٦ ملیۆن هاوڵاتیماندا بەها و دەوڵەمەندی هاوبەشی خاکی تورک و ئیسلامە".

ڕاشیگەیاند: "بە باوەڕ و زمان و نەریت و نیگار و گەنجینەی زانستی و کولتورییمان بەهای زۆرمان بە مرۆڤایەتی بەخشیوە. سەرکەوتووبووین لە ڕەنگدانەوە و گواستنەوە و دەربڕینی ئەو توخمانەی ڕەگی ڕۆحمان پێکدەهێنن لە هونەر و بەرهەمەکانماندا".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە تا ئەمڕۆ سێبەریان نەخستووەتە سەر یادی پیرۆزی ئیستانبوڵ و ئەمانەتەکەی و ڕایگەیاند: "پشتیوان بەخودا لەمەودواش پارێزگاری لە ئەمانەتەکە دەکەین".

ڕاشیگەیاند: "لە غەززەوە تا سووریا، لە سۆماڵەوە تا سوودان، لە قەوقازەوە تا باڵقان، لە هەر کوێیەک بین هەوڵ دەدەین لەوێ شایستەی ئەوە بین کە خەڵکی ئیستانبوڵین".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە سەدەی تورکیا کرد و، ڕایگەیاند: "پێموایە سەدەی تورکیا کە بە هەنگاوی پێداگرانە بەڕێوەی دەبەین، بە بەرهەمەکانی ئەهلی زانست، کلتوور و هونەرمان شێوە دەگرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın