Ramal Abdullah Mahmood
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2017
ئەدیرنە – AA
سێ سەربازی کۆماندۆی ئۆپەراسیۆنی ژێرئاوی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی تورکیا کە ئاشکرابووە رۆڵی چالاکییان هەبووە لە هەوڵی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، لە کاتێکدا هەوڵیان دەدا بە قاچاخ رووبکەنە دەرەوەی وڵات لە ئەدیرنە دەستگیر کران.
بە پێی زانیارییەکان، سێ سەربازی کۆماندۆی ئۆپەراسیۆنی ژێرئاوی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی تورکیا ملازمی یەک ئا. چ.، هەردوو سەرۆک عورەفا ی. ئۆ. و م. ئۆ. کە لە شەوی هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز لە ناو ئەو تیمەدا بوون هەوڵیاندا سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی هوبەر بە بارمتە بگرن لە رێگای هاتوچۆدا و لە کاتێکدا هەوڵیان دەدا بە قاچاخ رووبکەنە دەرەوەی وڵات دەستگیرکران.
زانراوە تۆمەتباران ئاماژەیان بەوە داوە کە بە مەبەستی رووکردنە دەرەوەی وڵات بە قاچاخ هاتوونەتە ئەدیرنە.
لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران لە ئاسایشی ئەدیرنە بەردەوامە.