Ömer Koparan,Adham Kako
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
عەزاز- AA
سوپای تورکیا لە رێگەی تۆپهاوێژەوە پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەی کردە ئامانج کە لە گوندەکانی شێخ عیسا و خەربیل نزیک بە شارۆچکەی تەل رەفعەت باکووری سووریا.
هێزەکانی سوپای تورکیا کە لە ناوچەی قەڵغانی فورات جێگیرن، ١٢ جار تۆپبارانی پێگەکانی رێکخراوەکەیان کرد لە هەریەک لە گوندی شێخ عیسا سەربە شارۆچکەی تەل رەفعەت و گوندی خەربیل سەربە شارۆچکەی مارع باشووری خۆرهەڵاتی عەفرین.
یەکەکانی سوپای تورکیا دوێنێ پێنج جار لە رێگەی تۆپهاوێژەکانەوە پێگەکانی رێکخراوەکەیان لە تەل رەفعەت باشووری خۆرهەڵاتی عەفرین، تۆپباران کردبوو.
تەل رەفعەت کە خاکی عەرەبەکانە، ماوەی سێ ساڵە لە لایەن یەپەگە/پەکەکەوە داگیرکراوە. رێکخراوەکە ئەو هێڵەی لە تەل رەفعەت-ەوە دەست پێ دەکات و تا منبج درێژ دەبێتەوە بە "کانتۆنی شەهبا" ناودەبات.
چه‌كدارانی یه‌په‌گه له سه‌ره‌تای 2016دا له عه‌فرین-ه‌وه به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات چوون و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ته‌ل ره‌فعه‌ت-دا. به‌وه‌ش ئامانجیان ئه‌وه‌بوو به‌و رێگایه ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی رووبای فورات كه كۆنترۆڵیان كردبوون له‌گه‌ڵ عه‌فرین یهكپێبگرن و ناوچه‌كانی نێوانیشیان ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن.
به‌و شێوه‌یه‌ش یه‌په‌گه به‌درێژایی سنووری سووریا-توركیا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌گرت به‌بێ دابڕان.
به‌ڵام له نێوان ته‌ل ره‌فعه‌ت و منبج-دا شارۆچكه‌ی باب هه‌یه كه له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات-دایه. له‌به‌رئه‌وه یه‌په‌گه ناتوانێت په‌یوه‌ندی له نێوان ته‌ل ره‌فعه‌ت و منبج دروست بكات.
250 هه‌زار هاووڵاتی مەدەنی كه له ده‌ورووبه‌ری ته‌ل ره‌فعه‌ت ده‌ژین، دوای ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گرت ناچاربوون كۆچ بكه‌ن و په‌نا بۆ عه‌زاز به‌رن كه له‌ژێر كۆنترۆلی ئۆپۆزسیۆندایه و هاوسنووره له‌گه‌ل ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات.