Mesut Varol,Sabri Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
وان – AA
له به‌شێك له به‌رزاییه‌كانی پارێزگای مووش كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر گه‌یشتۆته ١٠ مه‌تر.
به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی ره‌هێڵه و به‌فربارینه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵوی گرتۆته‌وه رێگای نۆ گوند و ٢٢ ئاوایی له پارێزگای مووش داخراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رێگاوبان و گواستنه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای مووش، مههمهتشا شه‌نتورك به میدیاكانی راگه‌یاند کە له به‌شێك له به‌رزاییه‌كانی پارێزگاکە كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر گه‌یشتۆته ١٠ مه‌تر و گوتی: "گه‌یشتن به‌و گوندانه زۆر سه‌خته، ماوه‌ی سێ رۆژه تیمه‌كانمان شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو تواناكانی ده‌وڵه‌ت خراونه‌ته گه‌ڕ".
شاره‌وانی وان-یش رایگه‌یاند كه بە هۆی شه‌پۆلی ره‌هێڵه و بهفربارینهوە، رێگای پێنج ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌و پارێزگایه داخراون.