Tevfik Durul,Ecenur Çolak,1 23
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "ئێمه به‌ته‌نها ئه‌م ناوچه ئارامه دروست ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و ئه‌وانی دیكه بیانه‌وێت هاریكاریی بكه‌ن، هه‌رگیز ئه‌مه‌ش نادیده ناگرین. ئه‌و شوێنانه خاكی سووریا‌ن و ئێمه دان به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریادا ده‌نێین. لێره له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا له ركابهرییدا نیین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له كه‌ناڵی "ئا هابه‌ر" روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مژاره‌كانی رۆژه‌ڤ دا و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی، جێمس جێفری ئه‌مڕۆ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌كرد کە رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت سووریا دابه‌ش بكات و گوتی:
"رژێمی سووریاش ده‌زانێت كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت سووریا دابه‌ش بكات. رژێمی سووریاش دژی ئه‌مه‌یه، رووسیاش دژییه‌تی، ئێرانیش دژییه‌تی و ئێمه‌ش دژین. هه‌ڵوێستی وڵاتانی خۆرئاوا ده‌زانن، ئه‌وان دوودڵن له‌وباره‌یه‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه بریتیی بێت له‌وه‌ی هاووڵاتییانی سووریا، واته له ده‌ره‌وه‌ی تیرۆر بخرێنه نێو سیستمه‌كه‌وه، ئه‌وه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خسته‌سه‌ر بابه‌تی چاره‌سه‌ری سیاسیی له سووریا و رایگه‌یاند:
"كه‌سێك كه بووبێته هۆی ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی ملیۆنێك مرۆڤ گیان له‌ده‌ستبده‌ن، ئیتر ناتوانێت سووریا یه‌ك پێ بگرێته‌وه. واته ئێمه راستییه‌كان ده‌ڵێین. به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی كه كه‌سێك نزیكه‌ی ملیۆنێك مرۆڤی كوشتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بووبێت چاوی لێ بپۆشرێت و پێی بگوترێت 'به‌رده‌وام به' ئه‌مه له ویژدانی ئێمه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه. واقعییانه نییه. ده‌مانه‌وێت سووریا یه‌كبخه‌ینه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به هۆی ئه‌وه‌ی توركیا (له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران) له ئاستانا، سۆچی و جنێڤ وه‌ك سێ وڵات هه‌نگاویان ناوه ئێستا ده‌رفه‌تی تاوتوێكردنی پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ره‌خساوه. باسی له‌وه كرد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و شه‌رعیه‌تی پرۆسه‌كه‌ش زۆر گرنگه و گوتی: "ئێمه ده‌ڵێین بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا با سوورییه‌كان دابنیشن، پێكه‌وه كاربكه‌ن و دانوستان ئه‌نجام بده‌ن و بڕیار بده‌ن".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له رێگای ئێرانه‌وه ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا هه‌یه. ئه‌و په‌یامه‌ی پێویست بوو پێیان بدرێت، پێیان گه‌یاندراوه و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ رژێم نییه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون راكێشا و گوتی: "ئێمه به‌ته‌نها ئه‌م ناوچه ئارامه دروست ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و ئه‌وانی دیكه بیانه‌وێت هاریكاریی بكه‌ن، هه‌رگیز ئه‌مه‌ش نادیده ناگرین. ئه‌و شوێنانه خاكی سووریا‌ن و ئێمه دان به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریادا ده‌نێین. لێره له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا له ركابهرییدا نیین. ئێمه جگه له نیگه‌رانییه‌كانی خۆمان به بیركردنه‌وه له داهاتووی سووریاش ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌نێین، به‌ڵام ئێمه به‌ته‌نهاش ئه‌و ناوچه ئارامه دروست ده‌كه‌ین، رێوشوێنی پێویست ده‌گرینه به‌ر. خۆی گرتووشماننه به‌ر".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به بیری هێنایه‌وه كه دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا بڕیاری ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی توركیایان له رۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ ماوه‌یه‌ك راگرتووه و گوتی: "ئێستا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌وه رێنمایی دیكه له سه‌رۆكی فه‌رمانده‌ییه‌وه نه‌هاتووه. به‌ڕێز سهركۆمار گوتی ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین".