Mohammed Baqi Hussein,Sarmand Hameed
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم له كۆشكی چانكایا پێشوازی له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا جۆزێف ده‌نفۆرد ده‌كات.
یڵدرم له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان كۆبووه‌وه و له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند "داوای سه‌ردانیان له ئێمه‌ش كردووه. ئه‌مڕۆ چاومان به‌یه‌كتر ده‌كه‌وێت. داوای كاتی ئه‌نجامدانی دیدارێكی له‌ئێمه كردووه."
له‌وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به لێدوانی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه یڵدرم رایگه‌یاند، دواتر گوته‌كانی به‌درۆخستووه‌ته‌وه.
یڵدرم گوتیشی: "نازانین بێ ئاگایانه بووه یان نا به‌ڵام به‌پێی كات ده‌یبینین. من وه‌ڵامم دایه‌وه. گوتم ئایا ئه‌مه دانپێدانانه؟ به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان كاردانه‌وه‌ی زۆر توندی نیشاندا. با بزانین سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئەمریکا ئه‌مڕۆ چیمان بۆ باس ده‌كات. با گوێ له‌ویش بگرین. ئه‌مریكا هاوبه‌شی ستراتیژیی ئێمه‌یه و ئێمه متمانه به روونكردنه‌وه فه‌رمییه‌كانیان ده‌که‌ین.ئێمه نامانه‌وێت دۆستایه‌تیمان بكه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌گه‌ر له‌بابه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه به‌رده‌وام بن له پێداگرییهكهیان وه‌ك چۆن تا 15ی تهمووز نیشانیاندا، ئه‌وا رووداوه‌كانی دوای 15ی تهمووز ئاشكران و ئه‌وكاته بابه‌ته‌كه به‌لایه‌كی دیكه‌دا ده‌ڕوات."
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم گوتیشی: "هیچ گومانێك نییه كه فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ناوه‌ندی كودهتاكهدایه. ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵده‌ده‌ن دوودڵی له‌و بابه‌ته‌دا دروستبكه‌ن، به‌بێ هۆ خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن. فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له كرۆكی ئه‌م كوده‌تایه دایه".