جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران وڵاتەکەی روونکردنەوەیەکی بۆ رۆژنامەنووسان دا .
كورتوڵموش گوتی: "له‌مه‌ودوا توركیا هه‌مان بوێری نیشانده‌دات كه له شه‌وی ١٥ی ته‌مووزدا نیشانی‌دا و به به‌كارهێنانی ژیریی پلان بۆ كاره‌كان داده‌نێت و له قۆناغی دوای ١٥ی تهمووز ده‌رده‌چێت. ده‌مه‌وێت وه‌ك پێشه‌كییه‌ك ئه‌وه بلێم، ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆرستی فه‌تحوڵڵاچی و ئه‌و ژیرییانه‌ی له‌پشتیانه‌وه‌ن، به‌هه‌ر ئامانجێك ئه‌و كوده‌تایان ئه‌نجامدابێت، به‌پشتیوانیی خودا پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بێت".لەبارەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا یڵدرم بۆ لای سەرۆکی گشتی هەریەک لە پارتەکانی جەهەپە و مەهەپە كورتوڵموش گوتی: "ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانمان سه‌ردانی سه‌رۆكی پارته‌كانی مه‌هه‌په و جه‌هه‌په ده‌كات. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سووربوون و دڵسۆزی و نیازپاكیمانه له‌م كه‌شه سیاسییه ئه‌رێنییه‌دا. هه‌م ناوه‌رۆكی ئه‌و بڕیارنامانه‌ی كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و بڕیارنامه‌ی ژماره ٦٦٩ و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆندا تاوتوێ ده‌كرێت".
کورتوڵموش باسی لەو گۆڕانیاریانە کرد کە لە پێکهاتەی سوپای تورکیا ئەنجامدرا و گوتی: "گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سوپای تورکیادا ،ئاوا بە رێکەوت نەبوو کە کودەتا روویدا و ئێمەش بڵێن چی بکەین چی نەکەین! بەڵکو ئامادەکاری تەواوی بۆ کرابوو، لەو چوارچێوەیەدا بیروڕا وەرگیرابوو هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکە کرابوو، پلانی بۆ دارێژرابوو، دەمەوێت ئەو راستییە بزانن".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی تورکیا درێژەی بە گوتەکانی دا و گوتی: "رێگرتن له كۆكردنه‌وه‌ی هێزی چه‌كداری له یه‌ك ده‌ستدا. بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ندرمه و ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كان خراوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، واتا هه‌نگاوێكه نراوه بۆ ئه‌وه‌ی رێ بگیرێت له‌وه‌ی هێزی چه‌كدار له یه‌ك ده‌ستدا كۆبكرێته‌وه".
نومان كورتوڵموش تیشکی خستە سەرئەوەی کە تورکیا هەنگاو دەنێت بۆ بەمەدەنی کردن و گوتی: "هه‌نگاوی پێویست ده‌نرێت بۆ به مه‌ده‌نی كردن و شه‌فافكردنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن له توركیا. دیپلۆماسیەت لە كه‌رتی گشتیی ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا كراوه ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان. لێره‌دا ته‌نها سێ بنه‌مای سه‌ره‌كیمان ده‌بێت. مۆڵه‌ت، توانا و دڵسۆزی بۆ گه‌ل. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حكوومه‌ت، كراوه ده‌بێت بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی. تورکیا کە خاوەنی سوپایەکی زلهێزە، لە هەوڵی ئەوەداین ئەو سوپایە بە جۆرێک رێکبخەین کە ببێتە سوپایەکی ئەزمووندار و خزمەت بە گەلەکەی بکات".
كورتوڵموش جەختی کردەوە لەوەی کە دادگاکانی ئەڵمانیا بەشیوەیەکی دووفاقیی کاردەکان و لەم چوارچێوەیەشدا باسی لە دۆسیەی NSU کرد کە پارساڵ لەو وڵاتەدا ١٠ کەس کوژران کە یەکێکیان هاووڵاتی تورکیا بوو و گوتی: "دۆسیه‌ی NSU ساڵانێكه به‌رده‌وامه. تا ئه‌و دادگایانه درێژی بكه‌نه‌وه، بڕیاری له‌سه‌ر نادرێت. ناگاته ئه‌نجام و خاڵێكی دیاریكراو و به‌رده‌وام ده‌بێت. دادگاكان سه‌ختی ده‌چێژن له بڕیاردان له‌سه‌ری. له‌كاتێكدا ئه‌مه ساڵانێك ده‌خایه‌نێت، ده‌بێت چۆن بێت دادگای ده‌ستووریی ئه‌ڵمانیا له‌ماوه‌ی كه‌متر له ٢٤ کاتژمێردا بڕیار له‌سه‌ر رێگریكردن له به‌شداریكردنی سه‌ركۆمارمان ده‌دات له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌كۆنفرانسه‌وه. ماشائەڵڵا له دادپه‌روه‌ریی ئه‌ڵمانی. ناتوانین تێبگه‌ین بۆچی دادگای ئه‌ڵمانیا كه هێنده خێرا كارده‌كات، له دۆسیه‌كانی دیكه‌دا هێنده خاوه. ئه‌مه دووفاقییه‌كی روون و ئاشكرایه".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش هاتە سەر باسی ئەو کۆبوونەوە جەماوەرییەی کە لە ٧ی ئەم مانگەدا لە ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت گوتی: "ئەو کۆبوونەوە جەماوەرییە سەر بە هیچ پارتێک نییە، ئەو کۆبوونەوە جەماوەرییە هی تەواوی پێکهاتەکانی تورکیا، تەواوی پارتەکانی تورکیایە، هی تەواوی ئەو کەسانەیە کە ئارەزووی دیموکراتی دەکەن و گەل و وڵاتی خۆیان خۆش دەوێت. بارودۆخی ژیان یاخود تێروانینی جیهان هەرچۆنێک بێت. ئێمە تەواوی پێکهاتەکانی تورکیا داوەت دەکەین لە رۆژی یەکشەممە دا بێنە گۆڕەپانی یەنیکاپی لە ئیستانبوڵ".
كورتوڵموش درێژەی بە گوتەکانی دا و گوتی: "ئه‌م مه‌یدانانه، هاوكات خوێندنگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دیموكراسییه. به ژن و منداڵ و گه‌نج و پیرمانه‌وه له‌و خوێندنگه‌یه‌دا وانه‌ی دیموكراسی وه‌رده‌گرین. رۆژی یه‌كشه‌ممه مه‌ڕاسیمی ده‌رچوونی خوێندنگه‌ی دیموكراسییه. له خوێندنگه‌ی دیموكراسیی یه‌نی كاپی، بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به ٧٩ ملیۆن کەس ده‌درێت. ئیدی رووبه‌ڕووی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه بوونه‌ته‌وه، ئایا له‌وێ ژیان بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی تیرۆریست ده‌ڕه‌خسێنن كه له‌وێدا هه‌ندێک توانایان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، یان رێز له دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانێتی 79 ملیۆن هاووڵاتی كۆماری توركیا ده‌گرن؟ ئه‌وه‌ی ئه‌و بژاردانه هه‌ڵده‌بژێرن ئه‌مریكییه‌كانن، به‌رپرسانی ئه‌مریكین".كورتوڵموش جەختی کردەوە لەوەی کە گەل ناتوانێت بە شێوەیەکی گوماناویی هەنگاو بۆ ئایندە بنێت و گوتی: "ده‌رگاكه كراوه‌ته‌وه. ئێستا به‌روونی ده‌یڵێم، دوای كرانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایه، ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆمان پاككردنه‌وه‌یه‌تی. چونكه گه‌لێك ناتوانێت به گومانه‌وه به‌ره‌و ئاینده هه‌نگاو بنێت. ئه‌م چه‌ته ناپاكه و ئه‌ندامانیان، له رابردوودا هه‌رچییان كردبێت، لهلووتیانهوه دهریدههێنینهوه".
بابەتێکی دیکە کە کورتولموش باسی لێوە کرد، ئەندامانی رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵڵاچی بوو کە لەکارەکانیان دوور دەخرێنەوە و لەم باریەوەش ناوبراو گوتی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی کە به هه‌ر شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیان به‌و رێكخراوه‌وه هه‌بێت له دام‌و ده‌زگا حكوومییه‌كان دوور ده‌خرێنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێیانه‌وه نییه، بچووكترین زیانییان به‌ر ناكه‌وێت. واتا به به‌زه‌ییانه ناجووڵێینه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و چه‌تانه. كاتێكیش ئه‌و كاره ده‌كه‌ین دادوه‌ری له‌بیر ناكه‌ین. به پێی ئه‌و یاسایه كار ده‌كه‌ین،ئه‌و هاووڵاتیانه‌مان كه بچووكترین په‌یوه‌ندییان نییه به‌وانه‌وه، ئاسووده‌بن و ئارام بن، هیچ كه‌سیان زیانییان به‌رناكه‌وێت، ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵیان با بترسێن، چونكه هه‌موو شتێك بهرامبهرییهكی هه‌یه".
news_share_descriptionsubscription_contact

