Zafer Fatih Beyaz,Barış Seçkin
30 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2021
رۆما – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G20 به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی جۆری TC-TUR كاتژمێر ٠٠:١٠ به كاتی توركیا گه‌یشته ئیتاڵیا.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆما فیومیكینۆ لیۆنادرۆ دا ڤینسی له‌لایه‌ن باڵیۆزی توركیا له رۆما، عومه‌ر گوجوك و باڵیۆزی توركیا له ڤاتیكان، لوتفوڵڵا گۆكتاش و كارمه‌ندانی هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌كه‌وه پێشوازی لێ كرا.
شاندی یاوه‌ری ئه‌ردۆغان له خاتوو ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو؛ وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، لوتفی ئه‌لوان و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبرایم كاڵن پێك هاتوون.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان له په‌راوێزی لوتكه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتان ئه‌نجام ده‌دات و به‌شدارت له خوانی ئێواره له‌سه‌ر شه‌ره‌فی سه‌ركۆماری ئیتاڵیا، سێرگیۆ ماتارێڵادا ده‌كات.