Barış Gündoğan
30 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كان له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیا له ٢٠١١ه‌وه تاكوو ئێستا هه‌شت هه‌زار و ٥٨٥ تیرۆریستی شه‌ڕكه‌ری بیانی كه هاووڵاتیی ١٠٢ وڵاتی جیاواز بوون دیپۆرتی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وامن له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریسته شه‌ڕكه‌ره بیانییانه‌ی به مه‌به‌ستی چوونه ناو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه/په‌یه‌ده و داعش له وڵاته‌كانیانه‌وه هاتوون و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاش ده‌ستگیریان كردوون.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ده‌سپێكی جه‌نگی ناوخۆیی سووریاوه له ٢٠١١ تاكوو ئێستا هه‌شت هه‌زار و ٥٨٥ تیرۆریستی شه‌ڕكه‌ری بیانی كه هاووڵاتیی ١٠٢ وڵاتی جیاواز بوون دیپۆرتی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه.
به‌پێی پۆلینبهندیهكه به‌رزترین رێژه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بووه كه هه‌زار و ٧٥ تیرۆریست بوون و هه‌روه‌ها ٤٤ تیرۆریستیش بۆ ئه‌مریكا دیپۆرت كراونه‌ته‌وه.