Aynur Ekiz,Esin Işık
23 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، فكری ئشك، سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مریكا داوێتی به یه‌په‌گه رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌ڵێت 'من ئه‌و چه‌كانه‌م دوای ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە وه‌رده‌گرمه‌وه' ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته سه‌ر ئه‌وا به‌شێكی زۆری ده‌باته سه‌ر. ره‌نگه له‌سه‌دا سه‌د پابه‌ند نه‌بێت، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ده‌باته سه‌ر. له جێبه‌جێ كردنیدا ده‌یبینین. ئێمه‌یش ده‌بینه چاو‌دێر".
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی NTVدا، ئشك وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا لەبارەی به‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه‌ی داوێتی به یه‌په‌گه نامه‌ی ئاڕاسته كردوون و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پاش رووخانی داعش وه‌ریده‌گرنه‌وه، ئایا به‌وه ئه‌مریكا دڵنیایی داوه‌ته توركیا؟ ئشك ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی لێكدانه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه.
ئشك باسی له‌وه كرد كه نامه‌كه گرنگه له‌و رووه‌ی كه لانی كه‌م ئه‌مریكا هه‌ستیاری توركیا له‌به‌رچاوگرتووه.
لانی كه‌م ئێمه به ئه‌رێنیی ده‌زانین كه ئه‌مریكا خۆی به‌ڵێننامه‌یه‌كی نووسراو وه‌ربگرێت. به‌ڵام بێگومان ته‌واوی ئه‌نجامه‌كان به‌كرداری ده‌بینین. به‌كرداری له‌مه‌یداندا ده‌بینین به‌ڵێنه‌كانی ئه‌و نامه‌یه جێبه‌جێده‌كرێت یاخود نا. ئه‌مه قۆناغێكی سه‌خته. له‌م قۆناغه‌دا بۆ نموونه پێشتر ئه‌مریكا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به توركیای دا له منبج جێبه‌جێی نه‌كرد. ئێمه ئه‌وه‌مان لای خۆمان تۆماركردووه و له هه‌موو دیدارێكدا پێمان راگه‌یاندوون كه ئێوه به‌ڵێنتاندا کە په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له منبج بكێشنه‌وه، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌تان نه‌برده‌سه‌ر. ئێستا ئه‌مه به‌لای ئێمه‌وه به‌ڵێننامه‌یه‌كی نووسراوه. ئه‌م نووسراوه هه‌ڵده‌گرین و ته‌واوی هه‌نگاوه‌كانی ئاینده به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. ئه‌م نامه‌یه به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌زانم. به‌ڵام به‌ڕوونی ده‌یڵێم ، گرنگ ئه‌وه‌یه جێبه‌جێبكرێت".
- "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت چه‌كه‌كان كۆبكاته‌وه، توانای ئه‌و كاره‌ی هه‌یه"
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌بارت به سه‌ختیی پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌زیری به‌رگری توركیا، فكری ئشك گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت ئه‌و كاره ئه‌نجامبدات، ئه‌گه‌ر سه‌دا سه‌د سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت یاخود نا. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت چه‌كه‌كان كۆبكاته‌وه، توانای ئه‌و كاره‌ی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوای دابه‌شكردنی به‌هه‌ر جۆرێك بێت بیانوو بهێننه‌وه كه چه‌كه‌كان كۆنه‌كرێته‌وه، به‌واتای نیازپاكی نایه‌ت. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌ڵێت 'من ئه‌و چه‌كانه‌م دوای ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە وه‌رده‌گرمه‌وه' ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته سه‌ر ئه‌وا به‌شێكی زۆری ده‌باته سه‌ر. ره‌نگه له‌سه‌دا سه‌د پابه‌ند نه‌بێت، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ده‌باته سه‌ر. له جێبه‌جێ كردنیدا ده‌یبینین. ئێمه‌یش ده‌بینه چاو‌دێر".