Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتە مەزنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ کو‌لتوور و هونەر کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە میانی گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان رایگەیاند "ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر شانی ئێمە، ئەوەیە بۆ هەر سێ چەمکی شارستانێتییەکەمان، دڵپاکیی، جوانبینیی و سەرڕاستیی لەنێو مێژوو، رابردووماندا بگەڕێین و دووبارە پێناسەیان بکەینەوە و بۆ داهاتووی بگوازینەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتی: "ئه‌و كه‌سه‌ی پیرۆزییه‌كان و باوه‌ڕی كۆمه‌ڵگاكان بچووك ده‌كاته‌وه و به سووكیان ده‌زانێت، یان به‌گوێره‌ی ئایدۆلۆجیه‌كان هه‌وڵی كوێركردنهوهیان ده‌دات ئه‌و كاره‌ی ده‌یكات ناوی كولتوور یان هونه‌ر نییه. له بنه‌ڕه‌تدا ناو و به‌رهه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌م جۆره كارانه له ره‌فه‌ی مێژوودا ونبوون و رۆشتوون".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاشکراشیکرد ماڵەکەی شاعیر، مەهمەت ئاکیف ئەرسۆی لە ئیستانبوڵ کە خاوەنی شیعری ئیستیقلالە، دەکەنە مۆزەخانە.