Ahmet Kaplan,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2018
دیاربه‌كر - AA
كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی دیجله به هۆی شكانی یه‌كێك له ده‌رگاكانی به‌نداوه‌كه، بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی پاشماوه‌ی خانووه‌كانی ناوچه‌ی چاریكۆرهن كه پێشتر ژێرئاو كه‌وتبوو له‌گه‌ڵ گڵكۆی گۆڕی حه‌زره‌تی ئیلیاس پێش گواستنه‌وه‌ی كه یه‌كێكه له‌و 25 پێغه‌مبه‌ره‌ی ناویان له قورئانی پیرۆزدا هاتووه، له‌گه‌ڵ مزگه‌وتی مێژوویی، مه‌دره‌سه و گۆڕستانه‌كانی ناوچه‌كه.

دوای ئه‌وه‌ی له 13ی كانوونی یه‌كه‌مدا به هۆی كۆبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاو له به‌نداوی دیجله‌دا یه‌كێك له ده‌رگاكانی پاش كردنه‌وه‌ی شكا، 270 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو له سه‌ده‌كه ده‌رچوو، به‌مه‌یش نزیكه‌ی 10 مه‌تر ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه دابه‌زی.
له‌گه‌ڵ دابه‌زینی ئاستی ئاوه‌كه هه‌ندێک شوێنی نیشته‌جێبوون كه پێشتر ژێرئاو كه‌وتبوون ده‌ركه‌وتن.
دوای كشانه‌وه‌ی ئاوه‌كه پاشماوه‌ی خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی چاریكۆرهن، گڵكۆی پێغه‌مبه‌ر ئه‌لیه‌سه‌ع له گردی زیاره‌ت به‌ر له‌گواستنه‌وه‌ی و مزگه‌وت و مه‌دره‌سه و گۆڕه مێژووییه‌كان بهدهركهوتنهوه.

به‌شێك له دانیشتووانی پێشووی گه‌ڕه‌كه‌كه پاشماوه‌ی خانووه‌كانیان دیته‌وه و چوونه سه‌ر گۆڕی ئه‌و كه‌سوكارانه‌یان كه كهوتبوونهته ژێرئاو و نزایان بۆ كردن.
عه‌بدولڕه‌حمان كڵچ-ی ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ له یه‌كێكه له‌و هاووڵاتییانه و به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه له‌و گونده‌وه كۆچیان كردووه بۆ شارۆچكه‌كه.

عه‌بدولڕه‌حمان كڵچ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گونده‌كه ٧٨ ماڵی لێبووه و هه‌موویان خزمی یه‌ك بوون و گوتی: "ئه‌وكاتی بژێوی ژیانمان له‌سه‌ر چاندنی سه‌وزه و میوه بوو له كه‌ناری رووباری دیجله".