Muhammet Ali Kemal
06 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند: ''چی دەڵێن بیڵێن، چی دەکەن بیکەن، تاوەکو ئەو کاتەی یەک تیرۆریست لەم وڵاتەدا بمێنێت ئەم بەرەنگارییە بەردەوام دەبێت. رێگریی لەهەموو پشتیوانانیان لەدەرەوە و ناوەوەی وڵات دەکەین''.
بینالی یڵدرم لە شاری ئەرزینجان گوتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد هەموو هەوڵ و کۆششێک خراوەتە گەڕ بۆ ئەوەی وڵات بەرەو پێشەوە ببرێت و گەشەی پێبدرێت و گوتی:
''لەهەموو سوچ و کەنارێکی ئەم وڵاتەدا لەلایەکەوە بەرەنگاریی فەتۆ دەبینەوە، لەلایەکەوە خەباتی نەپساوە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی جووداخواز (پەکەکە) و دەهەکەپەجە دەکەین. بەهۆی ئەوەی ئەم بەرەنگارییە هەموو رۆژێک سەرکەوتنی نوێ بەدەست دەهێنێت، هەندێک کەسی بێزارکردووە و هاواردەکەن. چی دەڵێن بیڵێن، چی دەکەن بیکەن، تاوەکو ئەو کاتەی ئەم ئاڵایەی مانگ و خۆرێکی پێوەیە لە هەموو کون و قوژبنێکی ئەم نیشتمانەدا نەشەکێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی یەک تیرۆریست لەم وڵاتەدا بمێنێت ئەم بەرەنگارییە بەردەوام دەبێت. رێگریی لەهەموو پشتیوانانیان لەدەرەوە و ناوەوەی وڵات دەکەین''.