Zuhal Demirci
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رايگەياند، به نیگه‌رانییه‌وه چاودێریی پێشهاته ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن كه گه‌یشتووه‌ته ئاستی هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه.
لەو راگەياندراوەى كە لە وەزارەتى دەرەوەى توركياوە بڵاوكراوەتەوە هاتووە: "به نیگه‌رانییه‌وه چاودێریی پێشهاته ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه گه‌یشتووه‌ته ئاستی هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه. داوا لە لايەنەکانی ئەمريكا دەكەين هێمن و هۆشمەندبن. لەو بڕوايەداين ئەمريكا ئەم قەيرانە سياسييە ناوخۆييە بە ژييرانە تێدەپەڕێنێت".
راگەياندراوەكە، داواى لە هاووڵاتييانى تورك لە ئەمریکا كردووە كە خۆيان لە شوێنە قەرەباڵخ و خۆپيشاندانەكان بەدوور بگرن.