Sarp Özer
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە- AA
گەمەکانی رێکخراوی تیرۆريستی پەکەکە/ یەپەگە لەڕێی هەماهەنگی نێوان تورکیا و رووسیا لە باکووری سووریا تێکشکێندرا.
پێنج تیرۆريستی پەکەکە/ یەپەگە کە لە ئامادەکاریدابوون بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیى، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە چالاکی خران.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەووتون، تیرۆريستانی پەکەکە/ یەپەگە لە نزیک تەلتەعمیر بە هاوەن هێرشیان کردوەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا.
سەربازانی رووسیا کە پێشتر لەو ناوچەیە بوون شوێنی هەڵدانی هاوەنەکەیان دیاری کرد و دوای هەماهەنگی کردنی نێوان سەربازانی تورکیا- رووسیا ئەو شوێنە بۆردومان کرا کە هاوەنەکانی لێوە هەڵدرابوو، لە ئەنجامدا پێنج تیرۆريستی پەکەکە/ یەپەگە لە چالاکی خران.