Burcu Çalık Göçümlü
06 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٨٢ هەزار و ٦٤٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٣ هەزار و ٨٣٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٩١ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٨٢ هەزار و ٦٤٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٣ هەزار و ٨٣٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٩١ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی هەشت هەزار و ٧٠٢ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ١٦٤ هەزار و ٤٠ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٥ مليۆن و ٤٩٨ هەزار و ٢١٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٢٨٣ هەزار و ٩٣١ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٢ هەزار و ٧٠ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٣٠٣ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٣ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٤،٢ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦١،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٢،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
- "كەمبوونەوە لە ژمارەى گيانلەدەستدان هەيە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئهمڕۆ ١٣ ههزار و ٨٣٠ نهخۆشی نوێمان ههیه. ژمارهی كهیسه چالاكهكانمان جێگیره. ژمارهی ئهو نهخۆشانهمان كه باری تهندروستییان ناجێگیره، بهشێوهیهك كه مایهی خۆشحاڵییه روو له كهمبوونهوهیه. كەمبوونەوە لە ژمارەى گيانلەدەستدان هەيە. پێكەوە پابەندبوون و بەرەنگاربوونەوە براوە دەبين".