Enes Kaplan
06 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا هۆشداری دا به هاووڵاتییان له‌باره‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه و داوای له هاووڵاتییان كرد باوه‌ڕ به‌و كه‌سانه نه‌كه‌ن كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌ن و په‌یامیان بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری دا به هاووڵاتییان له‌باره‌ی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه و داوای له هاووڵاتییان كرد وه‌ڵامی ئه‌و په‌یام و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییانه نه‌ده‌نه‌وه كه گوایه به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ڤاكسین زانیاری‌یان لێ وه‌رده‌گرن، چونكه ئامانجی ئه‌و كه‌سانه فریودانی هاووڵاتییانه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له هاووڵاتییان كردووە بۆ دەستخستنی زانیاری نوێ و متمانه‌پێكراو سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زارتی ته‌ندروستی و هه‌ژماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن له تۆڕەکانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لایه‌نی ئه‌منی چاودێری ئه‌و په‌یامانه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌كه‌ن و هه‌ژماره‌كانیان داده‌خه‌ن.