Şaduman Türkay
13 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆزدۆغان-٤٢دا کە لە ١٦ پارێزگا کرایە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز، ٥٨ گومانلێکراو دەستگیرکراون.
یەرلیکایا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە: "دەمەوێت گەلە ئازیزەکەمان بزانێت کە چاو لە هیچ تیرۆریستێک ناپۆشین. بە هەوڵی هێزە ئەمنییەکانمان لە پێناو ئارامیی و یەکێتیی و پێکەوەییدا پێداگرانە تا لەچالاکی خستنی دوایین تیرۆریست بەردەوام دەبین لەسەر خەباتەکەمان".
عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکایەتی هەواڵگریی و سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش لە ١٦ پارێزگادا لەوانەیش ئادانا، ئەنتاڵیا، باتمان، دیاربەکر، ئەلازیغ، غازی عەنتاب، هەکاری، ئیزمیر، ئیستانبوڵ، کارامان، مێرسین، مووش، شانڵیورفا، شڕناخ، تونجەلی و وان ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٤٢یان کردووەتە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز.
وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٥٨ گومانلێکراو دەستگیرکراون.
هەروەها یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەکی بێ مۆڵەت و بەڵگەنامەی ڕێکخراوەیی و ئامێری دیجیتاڵییدا.