Muhittin Sandıkçı
12 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2024
ڕیزە - AA
لە کوێستانە بەرزەکانی پارێزگای ڕیزە لە تورکیا، کارەکانی ڕاماڵینی بەفر درێژەی هەیە.
فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای ڕیزە، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە ١٨ی ئایاردا لە سەرانسەری پارێزگاکەدا دەست بە کارەکانی کردنەوەی ڕێگاوبانەکان و ڕاماڵینی بەفری سەر ڕێگای کوێستانە بەرزەکان کراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە کارەکانی ڕاماڵینی بەفر و پاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان زۆربەیان تەواو کراون لەوانە؛ لە ئاردەشەن ١٣ ڕێگا، لە فندکڵی هەشت ڕێگا و لە چامڵیهەمشین حەوت ڕێگا و کارەکان لە ڕێگاکانی دیکە درێژەی هەیە.