توركيا

لە لووتکەی چیاکانی کاچکار پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکە دۆزرایەوە

Fikret Delal, Ayfer Koçal, İlhami Erkılıç  | 03.07.2025 - نوێکردنەوە : 03.07.2025
لە لووتکەی چیاکانی کاچکار پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکە دۆزرایەوە

Erzurum

ڕیزە - AA

پارێزگاری ڕیزە، ئیحسان سەلیم بایداش ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتژمێر ٠٦:٢٤ی بەیانیيەوە، فڕۆکە تێکشکاوەکەیان دۆزیوەتەوە کە لە لووتکەی چیاکانی کاچکار کەوتووەتە خوارەوە.

بایداش لە بەردەم ناوەندی قەیران کە لە میوانخانەی مزگەوتی گوندی چیفتەکۆپرو لە قەزای ئیکیزدەرە دروست کراوە، بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و باسی لەوە کرد دوای ئاگادارکردنەوەیان، دەستیان بە گەڕان بەدوای ئەو فڕۆکە مەدەنییەدا کردووە کە لە سیڤریهیسار لە ئێسکیشەهیرەوە بەرەو فڕۆکەخانەی ڕیزە-ئارتڤین گەشتی کردووە.

گوتیشی: "لە کاتژمێر ٠٦:٢٤ی ئەم بەیانيیەوە تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی جەندرمە و تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی ئیکیزدەرە فڕۆکە تێکشکاوەکەیان لە لووتکە چیاکە دۆزیوەتەوە، واتا لە شوێنێکی لووتکەی چیاکانی کاچکار دۆزیویانەتەوە".

بایداش ئەوەیشی خستەڕوو کە دەوروبەری کاتژمێر ١٢ی شەو ئەو تیمانەیان ڕەوانە کردووە و، ڕایگەیاند: "لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیاندا لە ناوچەکە بوون. تەنانەت خەریک بوو ئێمەش پەیوەندیمان لەگەڵ تیمەکان بپچڕێت. بارانێکی زۆر دەباری، تەنانەت لەسەر لووتکەی چیاکە بەفر دەباری. ئەم هاوڕێیانەمان لە کاتژمێر ٠٦:٢٤دا گەیشتنە فڕۆکەکە، لەو ناوچەیەن کە پاشماوەی فڕۆکەکەی لێیە. ئەو سەرنشینە ئافرەتەی لە فڕۆکەکەدا بووە و پەیوەندی بە ژمارە ١١٢ەوە کردووە سەلامەتە، بەڵام بەداخەوە فڕۆکەوانەکە گیانی لەدەستداوە".

پارێزگاری ڕیزە بایداش، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تیمی گەڕان و ڕزگارکردن هەوڵ دەدەن سەرنشینە بریندارەکە و هەموو تیمەکەی دیکە بگەیەننە شوێنێکی گونجاو و، ڕایگەیاند: "کەشوهەوا تەمومژاوییە، وا نازانرێت هێلیکۆپتەر بتوانێت بنیشێتەوە. هاوڕێیانمان هەوڵدەدەن بیانگوازنەوە بۆ ئەو شوێنەی کە بتوانرێت بە هێلیکۆپتەر بگوازرێنەوە".

هیجران کایا، کە سەرنشینی فڕۆکەکە بوو و بە برینداری دۆزرایەوە، بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازی گواسترایەوە بۆ ناوەندی فریاگوزاری ئاسمانیی پارێزگای ئەرزەڕوم و، لەوێ لەلایەن تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن و کارمەندانی تەندروستیەوە بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گەیەندرایە نەخۆشخانەی شاری ئەرزەڕوم و چارەسەری بۆ کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın