Hüseyin Cem Dağıstanlı
14 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-٣٢دا بۆ سەر بازرگانانی ماددەی هۆشبەر، دەستگیرا بەسەر سێ تۆن و ٧٤٦ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ٨٦١ هەزار و ٩٠ حەبی هۆشبەردا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، لە یەک کاتدا لە ٥٩ پارێزگا ئۆپەراسیۆنەکانی نارکۆچەلیک-٣٢ بۆ سەر بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بەڕێوەچووە لە نێویشیاندا ئەنقەرە، ئیستانبوڵ و ئیزمیر.
ئۆپەراسیۆنەکان بەهەماهەنگیی سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر لە فەرماندەی گشتیی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایشی پارێزگا بەڕێوەچووە، کە تیایدا سێ هەزار و ٢٥٠ کارمەنی هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی هەزار و ٣٠٠ تیم و بە بەشداری ١٨ فڕۆکە و ٤٦ سەگی دۆزینەوەی ماددەی هۆشبەر ئەنجامیانداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٥٢٠ گومانلێکراو دەستگیرکران و دەستیشگیرا بەسەر سێ تۆن و ٧٤٦ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ٨٦١ هەزار و ٩٠ حەبی هۆشبەردا.