Volkan Kaşik
14 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2024
ماڵاتیا - AA
لە شارۆچکەی ئاکچاداغی ماڵاتیا، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکدا ٢٦ کەس برینداربوون کە برینی سیانیان سەختە.
پاسەکە گەشتی نێوان بۆدڕوم و وانی ئەنجامدەدا و، لە ناوچەی دۆغانڵار تووشی ئەو ڕووداوە بوو.

دوا بە دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە، تیمەکانی بەهاناوەچوونی خێرا، ئافاد، پۆلیس، جەندرمە و ئاگرکوژێنەوە گەشتینە شوێنی ڕووداوەکە.
لە ئەنجامی ئەو ڕووداوی هاتوچۆیەدا لە کۆی ٣٦ سەرنشینی پاسەکە ٢٦ کەس برینداربوون.

دوای چارەسەری سەرەتایی، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
پارێزگاری ماڵاتیا، سەردار یاڤوز، لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کرد کە سەردانی بریندارەکانی ڕووداوەکەی کردووە لە نەخۆشخانە و وێنەی سەردانەکەشی بڵاوکردەوە.
سەبارەت بە ڕووداوەکە، پارێزگار یاڤوز ڕایگەیاند: "پاسەکە کە گەشتی بۆدڕوم-وانی ئەنجامداوە، لە قەزای ئاکچاداغ وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ٢٦ خوشک و برامان برینداربوون و لە خودا دەپاڕێینەوە شیفای بەپەلەیان بدات، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان هیچ کام لە بریندارەکانمان ژیانیان لە مەترسییدا نییە، هیوای چاکبوونەوەیان بۆ دەخوازم".