Osman Bilgin
13 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2024
دیاربەکر - AA
دایکانی دیاربەکر کە لە پێناو منداڵە ڕفێندراوەکانیان بۆ شاخ لە بەردەم بارەگای پێشووی دیاربەکری هەدەپە بەردەوامن لەسەر ئێشکگری، خوازیاری شادبوونەوەن بە منداڵەکانیان.
ئەو خێزانانەی کە دەیانەوێت منداڵەکانیان لە دەست تیرۆر ڕزگار بکەن، لە سێی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە لە بەردەم بارەگای دیاربەکری هەدەپە دەستیان بە ئێشکگری و چالاکی دانیشتن کردووە، هەزار و ٨٠٧ ڕۆژە بەردەوامن لەسەر چالاکییەکەیان.
یەکێک لەو دایکانەی وێنەکانی منداڵەکانیان بە دەستەوەیە و لە بەردەم بینای پێشووی هەدەپە لە چاوەڕوانییدان، فاتیمە بینگۆلە کە لە ئیستانبوڵەوە هاتووە و لە پێناو گەیشتنەوەی بە کوڕەکەی تونجای بەردەوامە لە ئێشکگریی، کە لە تەمەنی ١٤ ساڵيیەوە ڕفێندراوە بۆ شاخ.
فاتیمە ڕایگەیاند: "ڕۆڵەکەمم دەوێتەوە. دایکم و دڵم ژان دەکات. لە پێناو منداڵەکانمان لێرەین. تا کۆتایی دێمە ئێرە و تا وەرگرتنەوەی کوڕەکەم چاوەڕوان دەبم".
فاتیمە داوای لە کوڕەکەی کرد خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات.
دایکێکی دیکە بەناوی بەدریە ئوسڵو، لە پێناو شادبوونەوە بە کوڕەکەی مەحموود بەشداری لە چالاکییەکەدا کردووە و گوتی: "کوڕم مەحموود ئەگەر دەمبینیت و گوێت لێمە وەرەوە و خۆت ڕادەستی دەوڵەتەکەمان و سەرباز و پۆلیسەکانمان بکە".