Fırat Taşdemir
13 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ١٠:٣٣ خوولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،١ پلە بەپێوەری ڕیختەر، لە پارێزگای سێواس ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی فەرمی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،١ پلە بەپێوەری ڕیختەر پارێزگای سێواسی ڕوویداوە.
ئاماژە بەوەیش کرا کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٩،٧ کیلۆمەتر ڕوویداوە.