Cemil Murat Budak,Serdar Açıl
14 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ/پەدەیە) لەنێو فەرماندەیی گشتیی جەندرمە کە لە ٤٣ پارێزگای تورکیا بەڕێوەدەچێت و ناوەندی لێکۆڵینەوەکە پارێزگای ئەنقەرەیە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٠٢ گومانلێکراو دەرکراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) و بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئاسایش (EGM) بۆ ئاشکراکردنی ئەندامانی فەتۆ لە ریزەکانی فەرماندەیی گشتیی جەندرمەدا، لێکۆڵینەوە لەبارەی ١٠٢ گومانلێکراو دەستی پێ کرد و سەرجەمیان بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکرا.
دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستیان بە هەڵمەت کرد و لە ٣٢ پارێزگا ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان ئەنجام دا کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە پارێزگای ئەنقەرەیە و ٤٥ گومانلێکراویان دەستگیرکرد.
هاوکات ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە درێژەی هەیە.