Halil Demir
14 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە شاری ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی DHKP/C بەڕێوەچوو.
تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی چەند گومانلێکراوێک دەست پێ کرد کە لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی بەرەی-پارتی رزگاربوونی میللی شۆڕشگێڕ (DHKP/C)دا چالاکییان ئەنجامداوە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، نۆ گومانلێکراو دەستگیر کران و لە میانی پشکنینی ناونیشانی گومانلێکراوەکانیشدا، دەست بەسەر ژمارەیەک بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و ئامێری دیجیتاڵیدا گیرا.
لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکانیشدا، ئاشکرا بوو کە دوو لە تۆمەتبارەکان لە چەند دۆسیەیەکی دیکەی DHKP/Cدا داواکراو بوون.