Aziz Aslan
15 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2021
دیاربەکر- AA
لە شاری دیاربەکر لەسەر کێشەی زەوی و زار، شەڕ لەنێوان ئەندامانی یەک بنەماڵەدا دروستبوو و لە ئاکامدا، کەسێک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.
ئەو دوو گرووپەی شەڕەکە لەنێوانیاندا روویدابوو، ئامۆزای یەکتربوون و کێشەکەی نێوانیان بردبووە دادگا.
بەڵام لە کاتی هاتنەدەرەوەیان لە دادگا شەڕ لەنێوان دوو گرووپەکەدا دروست بوو و لە ئاکامدا، کەسێک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.
شەڕەکە لەڕێی کامێرایەکی چاودێری بینایەکی نزیک شوێنی رووداوەکەوە تۆمار کراوە و تیایدا ئەوە دەردەکەوێت کە لە شەڕەکەدا، ئەو دوو گرووپە بە دار، ماسیحە، کورسی و چەک هێرش دەکەنە سەر یەکتری و کەسێکیش بە برینداری لە شوێنی رووداوەکە دوور دەکەوێتەوە.