Ramal Mahmood
04 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2017
ئەو نامە ئەلیکترۆنییانە ئاشکرابوون کە لەلایەن گوتەبێژێکی رێکخراوی تیرۆریستی کەجەکە بەناوی نیهاد ئۆغراشەوە بۆ جێگری سەرۆکی گشتیی هەدەپە ئایسەل توغڵوک کە لەمیانی لیکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆر دەستبەسەر کراوە رەوانە کراون و رێنمایی کراوە بۆ ئەوەی بچێتە قەندیل و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم رێکخراوە کۆببێتەوە و رێنماییان لێ وەربگرێت.
دادگای سزا قورسەکانی ئاگری بڕیارنامەی سەرۆکایەتی داواکاری دیاربەکری پەسەند کرد کە بەتۆمەتی "دامەزراندنی رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار و بەڕێوەبردنی رێکخراوەکە" دۆسیەیەکی ١١٧ لاپەڕەیی لەسەر توغڵوک ئامادە کردووە و داوای کردووە ناوبراو بەبەندکردنی بۆماوەی ١٥ ساڵ تاکو ٢٢ ساڵ و شەش مانگ سزا بدرێت. لە بڕیارنامەکەدا زانیاری ورد دراوە لە بارەی دامەزراندن، پێکهاتە، ئامانج و چالاکییەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکرات (دەتەپە).
لە بڕیاڕنامەکەدا هاتووە بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکییەکانی کەجەکە/پەکەکە لە وەرزی زستاندا ئەندامانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکرات لە ناو شارەکاندا بڕیاریان داوە بەشێوەی گرووپ چالاکی ئەنجام بدەن.
بڕیارنامەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی ئەو نامە ئەلیکترۆنییانە ئاشکرابوون کە لەلایەن گوتەبێژێکی رێکخراوی تیرۆریستی کەجەکە بەناوی نیهاد ئۆغراشەوە بۆ جێگری سەرۆکی گشتیی هەدەپە ئایسەل توغڵوک کە لەمیانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆر دەستبەسەر کراوە رەوانە کراون و رێنمایی کراوە بۆ ئەوەی بچێتە قەندیل و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم رێکخراوە کۆببێتەوە و رێنماییان لێ وەربگرێت. دەرکەوتووە دەتەکە بەشێکە لە رێکخراوەکە و رێنمایی لە سەرۆکی رێکخراوەکە ئۆجەلان و گەورە بەرپرسانی ئەو رێکخراوە وەردەگرن و ئاراستە دەکرێن.