Abdullah Shukur
04 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2017
ئەنقەرە
لەسەر داوای سەرۆکی گشتی جەھەپە کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئەدەنا لە لیستی جەھەپە ئەلیف دۆغان تورکمان لە ئەرکی ئەندامیەتی دیوانی پەرلەمانی تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە.
زیادەڕۆیی لە خەرجی تەلەفۆن و پەیام ناردن لە لایەن تورکمان ببوە ھۆی تاوتوێکردنی بابەتەکە لە پەرلەمان.
فاتورەی خەرجی تەلەفۆن و پەیام ناردن لە لایەن ئەندامی دیوانی پەرلەمانی تورکیا ئەلیف دۆغان تورکمان، کە زیاتر لە یەک ملیۆن لیرەی تورکییە (زیاتر لە ٢٧٠ ھەزار دۆلار) کە لە لایەن پەرلەمانی تورکیا دەدرێت و ئەم بڕە زۆرەش ببوە مایەی تاوتوێکردنی لایەنەکان.
لە لایەن دیکەش سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەھەپە) کەمال کڵچدارئۆغڵوش کاردانەوەی بەرامبەر بابەتەکە نیشاندابوو.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ئەو پارتە وەرگیراون، سەرۆکی جەھەپە داوای دەستلەکار کێشانەوەی ناوبراوی لە ئەندامیەتی دیوانی پەرلەمان کردبوو.