Haydar Toprakçı,Mohammed Baqi Hussein
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
دێرسم - AA
بە هۆی سەرڕێژبوونی زێی مونزور لە سنووری پارێزگای دێرسم، رێگای دێرسم-ئۆڤاجك ئاستەنگی بۆ دروستبوو.
شەوی رابردوو بە هۆی شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ و توانەوەی بڕێکی زۆری بەفر لە سنووری پارێزگای دێرسم، ئاستی ئاوی زێی مونزور بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لەسەر رێگای دێرسم-ئۆڤاجك، سەرڕێژبووە.
بە هۆی سەرڕێژبوونی زێیەكەوە بۆ ماوەیەك رێگاكە بەڕووی هاتوچۆدا داخرا و دواجار بە شۆفڵ و حەفارە رێڕەو بۆ ئاوەكە كرایەوە و هاتوچۆکردن لە رێگاكەدا دەستیپێكردەوە.
هێشتا بەوریاییەوە هاتوچۆ لە رێگاكە ئەنجام دەدرێت و تا ئاستی ئاوەكە دانەبەزێتەوە، تەواو ئاسایی نابێتەوە.