Halil Ibrahim Avsar,Muhammet Ali Kemal
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
تیرئه‌ندازی خه‌ڵكی توركیا، مه‌ته گازۆز ژماره‌ی پێوانه‌یی له تیر وه‌شاندنی به‌دوای یه‌كدا له میانی پاڵه‌وانێتیی گراند پریكسی ئه‌ورووپا، له‌سه‌ر ئاستی لاوان و پێگه‌یشتووان تۆماركرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن فیدراسیۆنی تیرئهندازانی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له میانی پاڵه‌وانێتیی گراند پریكسی ئه‌ورووپا كه له بوخارستی پایه‌ختی رۆمانیا سازكرا، مه‌ته گازۆز له‌سه‌ر ئاستی پیاوان به‌شداریی له كێبڕكێی كه‌وانی كلاسیك‌دا كردووه و له گه‌ڕه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كاندا ٦٩٨ خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
به‌و ئه‌نجامه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی تیرئهندازه لاو و پێگه‌یشتووه‌كانی شكاندووه و ژماره‌یه‌كی نوێی تۆماركردووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی كه‌وانی كلاسیكی هه‌ڵبژارده‌ی توركیای له‌سه‌ر ئاستی پیاوان، بۆ دوو هه‌زار و ٣٨ خاڵ به‌رزكردووه‌ته‌وه.