Sangar Hamad Azeez
28 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2016
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر شارۆچکەی خازرۆی سەربە پارێزگای دیاربەکر، دەستگیرا بەسەر ١٥٧ تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆم کە لە تەقینەوەکاندا بەکاردەهێنرێت.
لە روونکردنەوەیەکدا پارێزگای دیاربەکر رایگەیاند: "دوێنێ تیمەکانی جەندرمە بە ئامانجی دەستگیرکردنی ژمارەیەک پەلاماردەری پەکەکە کە تێوەگڵابوون لە ئەنجامدانی چەند تەقینەوەیەک ئۆپەراسیۆنکیان بۆسەر دوو شوێن لە گەڕەکی ڕەشیق لە شارۆچکەی خازرۆی سەربە پارێزگای دیاربەکر ئەنجامدا".
راگەیەندرا کە لە ئۆپەراسیۆنەکدا دەستگیراوە بەسەر ١٥٧ تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆن و بڕیکی زۆر لەو کەرەستانەی کە لە دروستکردنی بۆمب بەکاردەهێنرێت".