Muhammet Ali Kemal
28 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی تورکیا لوتفی ئه‌لوان رایگه‌یاند: ''ده‌مانه‌وێت ببینه پێکهاته‌یه‌ک که له‌رووی گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه تواناکانمان بچێته سه‌ره‌وه، له‌رووی ئابووریی و سیاسییه‌وه خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی به‌هێزتر بین. ده‌مانه‌وێت له‌رووی ئابووریی و سیاسییه‌وه بچینه ئاستێکی سه‌رووتر. پێشمان وایه بۆ ئه‌م کاره سیستمی سه‌رۆکایه‌تیی مه‌رجه''.
لوتفی ئه‌لوان بووه میوانی دێسکی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه.
ئه‌لوان باسی له‌به‌ره‌وپێشبردنی میکانیزمه‌کانی بڕیاردانی خێرا له‌سیستمی سه‌رۆکایه‌تیدا کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و سیستمه به‌رکاره دیموکراسی به‌شێوه‌یه‌کی به‌هێزتر کارده‌کات، ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان دامه‌زراو و پته‌ون. له‌وه‌ڵامی ئه‌و گوتانهشدا که پێیان وایه ''سیستمی سه‌رۆکایه‌تی تورکیا به‌ره‌و رژێمێکی دیکتاتۆریی ده‌بات'' جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه به‌ته‌واوه‌تی به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، سیستمی سه‌رۆکایه‌تی ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی دیموکراسی له تورکیا و ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان باشترده‌بن.
وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی تورکیا ئاشكرایکرد سه‌ره‌ڕای ئه‌و کێشانه‌ی له‌ده‌ورووبه‌ری تورکیادا بوونیان هه‌یه، وڵاته‌که‌ی ئه‌مساڵ به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 3 گه‌شه‌ده‌کات و جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه سیستمی سه‌رۆکایه‌تی له‌رووی مێژووییشه‌وه سیستمێکی گونجاوه بۆ تورکیا.
راشیگه‌یاند: "پەنا بەخوا ساڵی ٢٠١٧ بۆ تورکیا ساڵێکی باش دەبێت. لەو باوەڕەداین ئەو وەبەرهێنەرانەی لە ٢٠١٦ وەبەرهێنانیان ئەنجام نەداوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بەشێوەیەکی جددی کار بکەن. وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت بە شێوەیەکی باش گەشەدەکەن ئەمەش زۆر گرنگە، ئێمەش هەوڵ دەدەین ئەوان بە جیهان بناسێنین و کارئاسانیان بۆ بکەین".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکیشدا سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆکی سیستمی سه‌رۆکایه‌تی، لوتفی ئه‌لوان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ناڕه‌حه‌تی هه‌یه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندرووست تاوتوێی سیستمه‌که بکرێت و جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که پێویسته گفتوگۆ له‌وباره‌یه‌وه بکرێت و گوتی: ''له‌سیستمی سه‌رۆکایه‌تیدا میکانیزمه‌کانی یاسادانان، جێبه‌جێکردن و دادوه‌ریی زۆر به‌شێوه‌یه‌کی باشتر کارده‌که‌ن. هه‌رسێکیان به‌هێزتر ده‌بن. ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن ده‌بێته خاوه‌نی توانای بڕیاردانی خێرا و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان سه‌ربه‌خۆتر کارده‌کات. سیستمی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و سیستمه‌یه که ئێمه ده‌باته ئاستێکی سه‌رووتر''.
سه‌باره‌ت به پاککردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌ی له ئه‌ندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی ئه‌لوان گوتی: ''له نێو وه‌زاره‌ته‌که و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی سه‌ر وه‌زاره‌ته‌که‌مان، تا ئێستا 350 که‌س ده‌رکراون، که ئه‌مه‌ش ده‌کاته نزیکه‌ی له‌سه‌دا 10-11. هاوکات له‌ئێستادا نزیکه‌ی 30 کارمه‌ند کاره‌کانیان هه‌ڵپه‌سێردراوه. له‌نێو پله باڵاکاندا جێگرێکی راوێژکار، 2 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و سه‌رۆکی 10 فه‌رمانگه له‌کاره‌کانیان دوورخراونه‌ته‌وه. له‌نێو 26 ئاژانسی گه‌شه‌پێداندا 10 سکرتێری گشتیی دوورخرانه‌وه. له‌نێو ئاژانسهکانماندا پاککردنهوهیههکی جددی ئه‌نجامدرا. پشکنه‌رمان دامه‌زراندووه و له‌ئێستادا کارێکی چڕ و پڕ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاژانسه‌کان پشتیوانی‌یان له کێ کردووه، درێژه‌ی هه‌یه''.