Aziz Aslan
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
دیاربەکر-AA
داواکاری گشتی دیاربەکر داوای هێنانەوە بۆ تورکیا و دەستگیرکردنی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا سەربە هەدەپە، عوسمان بایدەمیر-ی خستە بەردەستی دادوەر.
لێکۆڵینەوەکان لە عوسمان بایدەمیر بەتۆمەتی "ئەندامێتی رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار" بەردەوامن.
لەو چوارچێوەیەشدا ناوبراو تۆمەتی ئەوەی ئاراستە کراوە وەک "ئەندامی لیژنەی دیپلۆماسی" بەشداریکردن لە کۆنگرەی دەستەی دیموکراتی کردووە کە وەک "ئەنجوومەنی یاسایی" رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/ کەجەکە ناسێندراوە.
هەروەها بەوەیش تاوانبار کراوە کە دوای بانگەوازی راگەیاندنەکانی سەربە پەکەکە کەوتووە و بەشداری چالاکی نائاسایی و رێوڕەسمی ناشتنی تیرۆریستانی پەکەکەی کردووە.
داواکاری گشتی بەهۆی ئەم تۆمەتانەوە داوای حەوت ساڵ و نیو بۆ ١٥ ساڵ سزای بەندکردن بۆ ناوبراو دەکات کە لەئێستادا لە دەرەوەی وڵاتە.
لەسەر ئەم دۆسیەیەش داواکارییەک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەسەڵاتی دادوەری بەڕریتانیا کراوە و داوا کراوە بۆ گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، عوسمان بایدەمیر رادەستی تورکیا بکرێتەوە.