Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی پەکەکە لە شارۆچکەی لیجەی سەر بە پارێزگای دیاربەکر لەلایەن هێزە چەکدارییەکانی سوپای تورکیا بە یاوەری هێزەکانی ئەمنی ناوچەکە درێژەی هەیە.
بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان دوێنێ لە ٣٩ گوندی شارۆچکەکانی لیجە، کۆجاکۆی و حەزرۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیێندرا دواتر ئۆپەراسیۆنێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە دەستی پێکرد.
ئۆپەراسیۆنەکان کە لە ١٠ شار و شارۆچکە بەڕێوە دەچن تێدا ٦ هەزار و ٥٠٠ کارمەندی ئاسایش بەشداریان کردووە.
هاوکات لە ئۆپەراسیۆنەکاندا فڕۆکەکانی جەنگی سوپای تورکیا پاڵپشتی هێزی زەمینی دەکەن و بۆردومانی حەشارگە و جبەخانەکانی پەکەکە دەکەن.
هەر لەو ئۆپەراسیۆنانەدا تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمب، تیمی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و هەڵگرتنەوەی مین بەشدارن.
لە روونکردنەوەیەکدا پارێزگای دیاربەکر رایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لە شارۆچکەی لیجە دەست بەسەر ٣٧٣ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا کە بەهاکەی بە نزیکەی ٣ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.