Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2016
سکاڵای لێپێجینەوە لە بارەی پەرلەمانتاری هەدەپە مزگین ئرگات گەیشتە داواکاری گشتی بەدلیس.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون،دوای بڵاو کردنەوەی هەمواری دەستووری لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی یاسایی پەرلەمانتاران، پرسی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لەسەر پەرلەمانتاران دەستی پێکردوە و دۆسیەی لێپێچینەوە لە ئرگات لەلایەن پەرلەمانەوە رەوانەی داواکاری گشتی بەدلیس کرا.
لە دۆسیەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ناوبراو تۆمەتبارە بە پروپاگەندە کردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی و پشتگیری کردن لە تیرۆر و تاوان.
دۆسیەکان بەپیی یاسای سزادانی تورکیا بەڕێوەدەجێت و پەرلەمانتارێتی ئەو کەسانەی پارێزبەندیان لەسەر لابراوە ، کاری پەرلەمانیان بەردەوامی پێ دەدەن.
داواكاری گشتی بۆهه‌ر سكاڵانامەیهک دۆسیه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه. دۆسیه‌كان به‌پێی یاسای سزادانی توركیا و یاسای سزا و دادگاییكردنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێن. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پارێزبهندییهكانیان هه‌ڵگیراوه، وه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌مێننه‌وه.
په‌رله‌مانتارێك كه پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی هه‌ڵگیراوه، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته دادگایی ده‌كرێت كه پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه هه‌ڵگیراوه. ئه‌وانه‌ی سكاڵانامه‌یان له‌دژ تۆماركراوه دادگایی ده‌كرێن. له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێنه پاڵ په‌رله‌مانتارێك، دۆسیه‌كانیان رەوانەی دادگای ئێشكگر دەکرێنەوە.
بۆ دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێك، به‌ندێك له‌ماده‌ی 84ی ده‌ستووردا له‌ژێر ناونیشانی "دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار"دا ئاماده‌ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێك به‌هۆی سزادانه‌وه یان سنوورداركردنه‌وه دووربخرێته‌وه، دوورخستنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕاگه‌یاندنی دوا بڕیاری دادگا به په‌رله‌مان ده‌بێت. به‌ڕاگه‌یاندنی بڕیاری دادگا له‌سه‌ر سزادانی په‌رله‌مانتاره‌كه به ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا، له په‌رله‌مانتاری دوورده‌خرێته‌وه.