Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2016
لە هێرشێکی چەکداریدا لە دەرمانخانەیەکی بەشی چارەسەریی سروشی نەخۆشخانەی جەبەجی فێرکاری ئەنقەرە، ٤ کەس گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دەستی کەتووە، کەسێک بەناوی ئەنوەر تی تەقەی لە ٤ کەس کردووە و سێ کەس لەشوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست داوە و دواتر کەسێکی تر لە نەخۆشخانە دوای هەوڵدان بۆ چارەسەر کردنی، بەبرینداری گیانی لەدەست داوە.
لە ئێستادا هێرشبەرەکە دەستگیر کراوە و ناوبراو بە دزی کردن لەلایەن هاوەڵەکانیەوە تۆمەتبار کراوە و هەر بۆیە بە دەمانچە هێرشەکەی ئەنجامد داوە.