Bestami Bodruk
08 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2021
دیاربه‌كر - AA
گوندی گهجیت له قەزای چونگوش سەربه پارێزگای دیاربه‌كر كه به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیاوه ئاووهه‌وای ده‌ریای ناوه‌ڕاستی هه‌یه له وه‌رزی پاییزدا دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشی له تێكه‌ڵه‌یه‌كی ره‌نگه‌كانی زه‌رد، پرته‌قاڵی، قاوه‌یی و سه‌وز هه‌یه، سروشتی جوانی ناوچه‌كه له رێگه‌ی فڵای كامهوه وێنه گیرا.
گونده‌كه كه ده‌كه‌وێته كه‌نار ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی كاراكایا و ئاووهه‌وایه‌كی نیمچه‌وشکی هه‌یه، گه‌ڵای دره‌خته‌كان له‌م وه‌رزی پاییزه‌دا، ئاوێته‌ی ره‌نگه‌كان بوون.
گونده‌كه كه ده‌كه‌وێته ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی كاراكایا و دۆڵی گهچیت، به‌هۆی دیمه‌نه جوانه‌كانییه‌وه له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا بووه‌ته ستۆدیۆیه‌كی سروشتی بۆ وێنه گرتن.
ئه‌و گونده كه بووه‌ته شوێنی شه‌یدایانی وێنه و رێكارانی ناو سروشت و شاخه‌وانان، بوونی جۆگەلەی ئاو کە لە دۆڵه‌كه‌وه دێته خواره‌وه و بە ناو ئاشی مێژوویی تەنیشت گوندەکەدا دەڕوات، جوانییه‌كی دڵڕفینی به دیمەنی پاییز به‌خشیوه.
دیمه‌نی مه‌ڕوماڵاتی گونده‌كه كه له‌لایه‌ن شوانەکانهوه ده‌بران بۆ ناوچه به‌رزه‌كان به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندن له رێگه‌ی فڵای كامهوه وێنه گیرا.
بوونی دیمه‌نی جوانی سروشتی گونده‌كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی و بۆ بینینی و وێنه‌گرتن تیایدا سه‌ردانی ده‌كه‌ن.