Bestami Bodruk
08 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2021
دیاربه‌كر – AA
١٨ كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخستنه‌كانی شاری-ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له چوار پارێزگای توركیا ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دیاربه‌كر، هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان له دیاربه‌كر، ئیزمیر، ئانتاڵیا و ماردین بۆسه‌ر رێكخستنه‌كانی شاری-ی په‌كه‌كه ئه‌نجام دا.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ١٨ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی لقه‌كانی ههدهپهیشیان له‌نێودان.
له میانی گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك كتێبی رێكخراوه‌یی، گۆڤار، به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی و ئامێری دیجیتاڵی دۆزراونه‌ته‌وه.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان له ئاسایش به‌رده‌وامه.