Filiz Kınık Öz,Ali Cevahir Aktürk
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ – AA
ئەو سێ کەسەی بەسەر دیواری کڵێسا‌ی سورپ تاکاڤۆر لە ناوچەی کادیکۆی شاری ئیستانبوڵ سەرکەوتن و سەمایان کرد، دەستگیرکران.
به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئانادۆڵو، ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی بەسەر دیواری کڵێسا‌ی سورپ تاکاڤۆر لە ناوچەی کادیکۆی شاری ئیستانبوڵ سەرکەوتوون و سەمایان کردووه.
له‌و میانه‌یه‌دا سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئانادۆڵو، هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپاردووه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام داوه كه ناسنامه‌یان ئاشكرا كراوه.
تیمه‌كانی پۆلیس له هه‌ڵمه‌تێكدا سێ كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه به‌تۆمه‌تی سه‌ركه‌وتن بەسەر دیواری کڵێسا‌ی سورپ تاکاڤۆر لە ناوچەی کادیکۆی شاری ئیستانبوڵ و سەماكردن له‌سه‌ر دیواره‌كانی كڵێساكه.
راییكردنی رێوشوێنەکان لەبارەی تۆمه‌تبارە دەستگیرکراوەکان له بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش به‌رده‌وامه.