Cemal Aşan,Hemın Othman Mohammed
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
وان - AA
گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تاران-وان كه دوای بوومه‌له‌رزه‌كانی ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌م و نۆی تشرینی دووه‌می ٢٠١١ی وان نه‌ده‌توانرا ئه‌نجام بدرێت، دووباره ده‌ستیپێكرده‌وه.
گه‌شته‌كان كه دوای بوومه‌له‌رزه‌كان وه‌ستا و بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ نه‌ده‌توانرا ئه‌نجام بدرێت، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و زیادبوونی گه‌شتیار دووباره ده‌ستیان پێكرده‌وه.
كاتژمێر ٠٩:٣٠ی دوێنێ له تارانی پایته‌خت شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری پێنج فاڵگۆنی به ١٨٠ كه‌سه‌وه به‌ڕێكه‌وت و كاته‌كانی بەیانی گه‌یشته وێستگه‌ی گاری وان.
دوای نزیكه‌ی ٢١ كاتژمێر له گه‌شت به شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ٧٩ گه‌شتیاری ئێرانی كه سه‌ردانی وان-یان كردووه به مینی پاس و ئۆتۆمبێل چوون بۆ ناوه‌ندی شاره‌كه.
سه‌رۆكی به‌شی گه‌شتیاری له كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی رێگای ئاسنینی راجا، مه‌هرداد ناسری له لێدوانێكیدا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تاران-وان.
مه‌هرداد ناسری باسی له‌وه كرد كه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان تاران-وان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و له هه‌فته‌یه‌كدا، دوو گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رۆكی به‌شی گه‌شتیاری له كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی رێگای ئاسنینی راجا باسیشی له‌وه كرد كه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تاران-ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام ده‌درێت.