Rewa Mahmood Hasan
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2019
مۆسکۆ - AA
وەزیری پیشەسازی و بازرگانی رووسیا، دەنیس مانتورۆڤ رایگەیاند کە هاریکاری تورکیا و رووسیا لە بواری تەکنیکی-سەربازیدا زۆر باش بەرەوپێش بەڕێوەدەچێت و گوتی: "تورکیا لەبارەی وەرگرتنی S-400 هەڵوێستێکی تەندروست نیشان دەدات. یەکەم رادەستکردنی S-400 لە ماوەیەکی کورتدا دەستپێدەکات".
دەنیس مانتورۆڤ رایگەیاند کە هەموو بڕیارە پێویستەکان دراوە بۆ وەرگرتنی S-400 و گوتی: "لە ماوەیەکی کورتدا رادەستکردنی S-400 دەستپێدەکات. تورکیا و رووسیا لەبواری تەکنیکی-سەربازیدا هاریکاریان بەرەوپێش دەچێت".
دوێنێ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاندبوو، "ئەمریکا هەرچی لێدوانێک دەدات بیدات ئێمە S-400مان کڕیوە".