ته‌نها له‌سه‌دا ٢٤ی ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدان بۆسه‌ر ئێران
- به‌پێی راپرسییه‌ك له‌سه‌دا ٥٨ی ئه‌مریكییه‌كان دژبە ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌مریكان به‌رامبه‌ر ئێران و له‌سه‌دا ٢٤ی به‌شداربووانیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدان.
New York
نیویۆرك – AA
به‌پێی راپرسییه‌ك له‌سه‌دا ٥٨ی ئه‌مریكییه‌كان دژبە ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌مریكان به‌رامبه‌ر ئێران و له‌سه‌دا ٢٤ی به‌شداربووانیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدان.
له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ماڵپه‌ڕی پۆرتاڵی هه‌واڵی The Hill و كۆمپانیای HarrisX بۆ راپرسی راپرسییه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا كه زیاتر له هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تیادا كردووه و دوو رۆژی خایاندووه.
له وه‌ڵامی پرسیاری راپرسییه‌كه‌دا "ده‌بێت وه‌ڵامی گونجاوی ئه‌مریكا چی بێت به‌رامبه‌ر دژایه‌تییه‌كانی ئێران له‌م چه‌ند رۆژه‌دا؟"، له‌سه‌دا ١٩ پێیان باشبووه به شێوه‌یه‌كی سنووردار ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بكرێته سه‌ر ئێران و له‌سه‌دا پێنجیش داوایان كردووه جه‌نگ رابگه‌یه‌ندرێت.
له‌سه‌دا ٤٩ی به‌شداربووان داوایانكردووه له رێگای دیالۆگه‌وه گرژییه‌كان بڕه‌وێندرێنه‌وه و له‌سه‌دا نۆیش پێیان باشبووه به‌رامبه‌ر پێكانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئه‌مریكا هیچ وه‌ڵامێك نه‌داته‌وه.
له‌سه‌دا ١٨ی به‌شداربووانیش ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه یه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه.