Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed
25 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی رایگەیاند كه ئه‌مریكا به‌و سزایانه‌ی رێبه‌ری ئێران، عه‌لی خامنه‌یی و وه‌زیری ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف-ی كردووه‌ته ئامانج، ده‌رگاكانی دیپلۆماسی به‌ته‌واوی داخستووه.
عەباس موسه‌وی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر باسی له سزا نوێیەكانی ئه‌مریكا كرد كه عەلی خامنه‌یی-ش ده‌گرێته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووە ''سزا بێ سووده‌كانی سه‌ر رێبه‌ری ئێران (خامنه‌یی) و فه‌رمانده‌ی دیپلۆماسی (زەریف)، به‌ته‌واوی رێگای دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی بێ ئومێدی ئه‌مریكا داخستووه''.
عەباس موسه‌وی ئه‌وه‌شی خستووەتەڕوو كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا هه‌وڵی له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییانه ده‌دات كه بۆ پاراستنی ئاشتیی و ئاسایشی جیهانی دامه‌زراون.